بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر سێ تۆمەتباری بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتن دەستگیرکردووە، وەک لە ڕاگەیاندراوی فەرمی پۆلیسیشدا هاتووە، ئەو سێ تۆمەتبارە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ لایەنی بەرامبەر بووەتە دەماقاڵیان و دواجار دەمەقاڵییەکە توندوتیژیی لێکەوتووەتەوە، لەئەنجامی ئەوەشدا کەسێک کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.