لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای كەركووك دوو رۆژ كرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆڵێكی سەرما و ناسەقامگیری كەشوهەوا، لە قوتابخانەكانی سنووری پارێزگای كەركووك دوو رۆژ كرایە پشوو.

پارێزگای كەركووك لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: سبەی دووشەممە و دووسبەی سێشەممە بەهۆی ناسەقامگیری كەشوهەوا و هاتنی شەپۆڵێكی سەرما، لە سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندن لە سنووری پارێزگای كەركووك پشووی فەرمییە.

بڵاویشی كردەوە: پشووەكە بۆ سەلامەتی گیانی قوتابییانە.