بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی زانای ئایینی و کەسایەتی نیشتیمانپەروەر مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی کوردستانم پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
22ـی شوباتی 2025