ڕۆژی شەممە 22ی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنیی عێراق و ناوچەكە كرا و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕێككەوتننامە ئەمنییەكەی نێوان هەردوولا و دەرئەنجامەكانی خرایە بەر باس و هەڵسەنگاندن