یەکەمین دیداری هەژار موکریانی بەرێوەچوو

 

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 22.2.2025 لە بیرەوەری کۆچی دوایی هەژار موکریانی و رۆژی زمانی دایک، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆڵ، و خەبات و هزری زمانناس و نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی ناوداری کورد هەژار موکریانی، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەی یەکەمین دیداری هەژار موکریانی بەرێوەچوو…

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی و فازل میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێری و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری هەولێر ، نوسەرو روناکبیران لەهەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە، دیداری یەکەمی هەژار موکریانی تایبەت بە زمانی کوردی سازدرا و تێدا وێرای کردنەوەی پیشەنگایەکی تایبەت بە خەبات و کۆششی هەژار موکریانی، پرسی زمان کرایە پرسی هەموو کوردەواری و لە ڕێگەی چەند پانێڵێکی جیاوازەوە ئەم پرسە هەستیار، ژیانی و ژیارییە تاوتوێ کرا…
بۆ ئەم ساڵیش، لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە خەڵات دەخشرێتە کەسایەتییەکی کورد، کە خزمەتێکی زۆری بە زمانی کوردی کردووە.

ژیانی هەژار موکریانی پڕ بووە لە هەوراز و نشێو و سەختی زۆری لە ژیانیدا بینیوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێکی گەورەی بە زمان و وێژەی کوردی کردووە.
هەژار موکریانی بەشداری لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان کرد؛ لە سەردەمی کۆماردا رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بواری رۆشنبیری و رۆژنامەڤانیدا.
یەکێک لە تایبەتمەندییە گرنگەکانی هەژار ئەوە بوو کە توانیویەتی زمانێکی سادە و رەوان لە نووسینەکانیدا بەکاربهێنێت.

هەژار موکریانی لەساڵی ١٩٢١ لە شاری مەهاباد ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر و کوردپەروەر لەدایکبووە،لە ساڵی ١٩٩١دا کۆچی دوایی کرد و لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.