نێچیرڤان بارزانی: زمان پێکهاتەیەکی سەرەکی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووریمانە

هەینی، 21ـی شوباتی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا نووسیویەتی؛ زمانمان هەبوونمانە، لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، جەخت لەبەرەو پێشبردنی زمانی شیرنی کوردی و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە.

دەقی پەیامەکە؛

زمانمان هەبوونمانە،

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکدا، جەخت لەبەرەو پێشبردنی زمانی شیرنی کوردی و تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە.

زمان پێکهاتەیەکی سەرەکی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووریمانە، دەبێت بەهەموو شێوەیەک پارێزگاری لێ بکەین و بایەخ  و گرنگیی پێویست بە پێشخستنی بدەین.