سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەنێوان هەردوولادا کرا لەپێناو برەودان بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی و بیانی و سوودوەرگرتن لە ڕێنماییەکانی دامەزراوەکە لە بواری پێشخستنی گەشەپێدانی ئابووری، بە تایبەتی لە دروستکردنی ناوچەی پیشەسازیدا.

شاندەکە ستایشی بەرنامەی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری هەمەچەشنکردنی ئابووری و گرنگیدان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و بانکی و وزە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەنجامەکانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرا کە لەنێوان دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی و دەستەی وەبەرهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی کرد بۆ پشتیوانیی و هاریکاری و هاوئاهەنگییان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان