تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا بە داخراوی بەڕێوە دەچێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ژمارەیەک ڕێکاری بۆ تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دەرکرد.

لە فەرمانێکى وەزاریدا کە بە ئیمزاى د. ئارام محەممەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ژمارە (3994) لە ڕێکەوتى (20/ 2/ 2025) دەرچووە، وەزارەتەکە ژمارەیەک ڕێکاری بۆ پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەرکرد.

ناوەرۆکی فەرمانە وەزارییەکە، ژمارەیەک ڕێکار لەخۆ دەگرێت و لە یەكێک لە خاڵەکان ئاماژە بەوە دراوە کە لەمەودوا پرۆسەی تاوتوێکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا، بە شێوەی داخراو لە سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت.

فەرمانەکە ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى هەرێمی کوردستان کراوە بەمەبەستى جێبەجێکردنی لە ڕێکەوتى دەرچوونیەوە.

بۆ خوێندنەوەى وردەکارى فەرمانە وەزاریەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: