کەشناسی: تا دووشەممەی داهاتوو بەفر و باران بەردەوام دەبێت

دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندووە، تاکوو دووشەممەی داهاتوو بەفر و باران بەردەوام دەبێت.

پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025، دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، کەشی سبەی هەینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، ئاسمان ڕوون و دەبێت دواتر دەبێتە هەور، لەگەڵ هەورە تریشقە لەچەند ناوچەیەک.

دەستەکە ئاشکرای کردووە، سبەی پلەکانی گەرما لە هەولێر دەبێتە 11 پلەی سیلیزی، لە سلێمانیش دەگاتە 9، لە نەینەوا و کەرکووک دەبێتە 12 پلەی سیلیزی، دەشڵێت: ڕۆژی شەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هەور دەبێت، لەگەڵ باران و دابارینی بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، ئەو کەشەش تاکوو ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.