چواس خالید – هەولێر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، پێشبینی هاتنی شه‌پۆلی به‌فر و باران ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی بارانبارین و به‌فربارین و به‌فر له سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی هاتنی شه‌پۆلی باران و به‌فر ده‌كرێت و به‌وهۆیه‌وه ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری بارانبارین و به‌فربارین.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان هێما بۆ ئه‌ه‌وه ده‌كات، كاریگه‌ری ئه‌م كه‌شه زستانییه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك، تا یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده به‌رده‌وام ده‌بێت، كه به‌پێی پێشبینییه‌كان زۆرترین ڕێژه‌ی دابارین له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌بێت.
كه‌شناسی ڕوونی كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بارانبارین له ناوچه سنوورییه‌كان، به‌فربارینش ده‌ست پێ ده‌كات، له ئه‌نجامی هاتنی بارسته هه‌وایه‌كی ساردتر، به‌فر بارینه‌كه له‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان و نیمچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری قه‌زای ناوچه شاخاوییه‌كان و سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و زاخۆ ده‌گرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تا له سنووری خۆرئاوای هه‌رێمی كوردستان و سنووری پارێزگای دهۆك و به‌شێك له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان باران ده‌بارێت، له دره‌نگانی شه‌ودا ده‌گۆڕدرێت بۆ به‌فر و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ به گشتی ئاسمان هه‌ور و باراناوی ده‌بێت، ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه، هاوكات له ناوچه سنوورییه‌كان به‌فر ده‌بارێت.
سه‌ره‌تا دابارین به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بێت، كه له شه‌ودا هێز و تاوی باران زیاد ده‌كات بۆ بارانی مامناوه‌ند و له ناوچه شاخاوییه‌كان بۆ لێزمه بارانی به‌رده‌وام و پله‌كانی گه‌رما دوو تا چوار پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه، به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له پارێزگای هه‌ولێر ١١ پله و له پارێزگای سلێمانی ٩ پله و له پارێزگای دهۆك ٧ پله له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ٧ پله و له پارێزگای كه‌ركوكیش ١٤ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له زاخۆ ٨ پله‌ی سیلیزی و حاجی ضۆمه‌ران ٦ پله و له سۆران ١٣ پله و له گه‌رمیانیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای پێشبینیكراو ١٤ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
ئه‌مساڵ به به‌راوردی ساڵانی ڕابردوو، ڕێژه‌ی دابارین له هه‌ندێك ناوچه و پارێزگای هه‌رێمی كوردستان كه‌متربوو، به جۆرێك له به‌شێكی مه‌ترسی وشكه ساڵی ده‌كرێت، كه ئه‌گه‌ر ڕۆژانی ئاینده ڕێژه‌ی دابارین به‌رز نه‌بێته‌وه.
به‌پێی داتاكانی به‌شی زانیاریی كه‌شوهه‌وای وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، پار ڕێژه‌ی دابارین گه‌لێك به‌رزبوو، به‌جۆرێك ڕێژه‌ی بارینی باران و به‌فر ته‌نیا له سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی پایزدا، له پارێزگای هه‌ولێر ١٤٤،٧ ملیمه‌تر باران باریوه، له پارێزگای سلێمانیش ٧٩.٤ ملیمه‌تر باران باریوه.
له پارێزگای دهۆكیش ڕێژه‌ی بارانبارین له پایزدا، ١٢١.٤ ملیمه‌تر بووه و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش ڕێژه‌ی باران بارین ١٠٠.٦ ملیمه‌تر باران باریوه، له پارێزگای كه‌ركوكیش ٦٠ ملیمه‌تر باران باریوه.