ئەمشەو چوارشەممە رێکەوتی 19.2.2025 بەئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و پارێزگاری هەولێر بەرپرسانی حیزبی و حکومی و کەسانی بیانی و پزیشک و مامۆستایانی زانکۆ، سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تەندروستی زانکۆی کوردستان- هەولێر بەرێوە چوو…
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی لقی پزیشکی لە زانکۆی کوردستان کردو دووپاتی کردەوە کە بەشی پزیشکی لە زانكۆكە لە ئاستێكی بەرزدایە و ئەوەش هۆکارێکە له ڕهخساندنی ههل بۆ قوتابیان و فێرخوازان تا پهره به توانا زانستی و ئهكادیمیه پزیشکیەكانی خۆیان بدهن …
لە ماوەی سێ رۆژی کۆنفرانسەکەش پارێزگاری هەولێر، هیوای سەرکەوتنی بۆ رێکخەرانی خواست …