له‌سه‌ر داوای فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوونه‌ی نوێنه‌رانی عێراق ، ره‌زامه‌ندی پیشاندا بۆ مه‌به‌ستی روونكردنه‌وه بانگهێشتی دوو فه‌رمانده‌ی باڵای سوپای عێراق بكات له سنووری پارێزگای كه‌ركووك تا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رووداوی رۆژی دووشه‌مه‌ی جوتیارانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌رانی سه‌ر به قه‌زای دوبز بده‌ن .
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆپییه‌ك له نووسراوه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران و سكرتێری كه‌سی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق كردووه كه تیایدا هاتووه ، هه‌ریه‌ك له فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای کەرکووک و فەرماندەی فیرقەی هەشتەم/ سوپای عێراق پێویسته له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماده بن بۆ روونكردنه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی جوتیارانی سه‌رگه‌ران كه تیایدا سوپا هێرشی كرده سه‌ر جوتیارانی كورد له‌سه‌ر خاك و زه‌وی خۆیان له‌و ناوچه‌یه .
جێی باسه ، ڕۆژی دووشەممە 17ی شوباتی 2025، لە كاتێكدا جووتیارانی سنووری ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە قەزای دوبز لە پارێزگای كەركووك، دەیانویست بچنە سەر زەوی و زاری خۆیان و كاری تێدا بكەن وه‌كو پیشه‌ی رۆژانه‌یان، كەچی لە لایەن سوپای عێراقه‌وه به هه‌مه‌ر و ئۆتۆمبیلی درع رووبه‌روویان بوونه‌وه‌و هاتنه سه‌ر زه‌وییه‌كان و ڕێگه‌یان نه‌دا برا جوتیاره كورده‌كانمان زه‌وییه‌كانیان بكێڵن ، به‌ڵام برا جوتیاره كورده‌كان ره‌تیانكرده‌وه گوێ به‌و هه‌ڕه‌شانه بده‌ن و بڕیاریاندا به‌رده‌وام بن ، ئه‌مه‌ش گرژی و ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه و چه‌ند سه‌ربازێكی سوپای عێراق دوور له ئه‌رك و پیشه‌ی خۆیان ره‌فتاری نه‌شیاویان له‌گه‌ل جوتیاره‌كان كرد كه ته‌نیا داوایان ئه‌وه بوو له‌سه‌ر زه‌وی و زاری خۆیان درێژه به كاری كشتوكاڵی بده‌ن .