کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى بەفر و بارانبارین و نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما.
ئاماژەی بەوە دا، کاریگەرى ئەم کەشە زستانییە بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک لە درەنگانى شەوى چوارشەممە تا ڕۆژى یەکشەممە بەردەوامى دەبێت.
کەشناسی ئەوەشی ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستپێکردنى بارانبارین لە ناوچە سنوورییەکان، بەفر بارینیش دەست پێدەکات، هەروەها بەفر لە سەنتەر و قەزاى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک، سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەى ڕاپەڕین و زاخۆ دەبارێت.
باس لەوەش کراوە، لەگەڵ نزمبوونەوەى زیاترى پلەکانى گەرما بەفر بارین تا ئاستى 600 مەتر بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبارێت