وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن ڕایگەیاند پرۆژەی ڕێگەی ئاکرێ-قەندیل یەکێکە لە شادەمارەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، کە تێچووەکەی نزیک 28 ملیار دینارە.
سێشەممە 18ـی شوباتی 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە بارەی پڕۆژەی دروستکردنی ڕێگەی ئاکرێ – قەندیل ڕایگەیاند ” هیوادراین شێوەیەکی ئەندازەیی کەمتر لە دوو ساڵ پرۆژەکە تەواو بکرێت.”
وەزیری ئاوەدانکردنەوە گوتیشی: تێچووی پرۆژەکە نزیکەی 28 ملیار دینارە، ئەو ڕێگەیە وەکوو وەزارەتی ئاوەدانی بایەخێکی تایبەتمان پێ داوە و هیوادارین بتوانین لە کاتی خۆیدا تەواو بکەین.”
دانا عەبدولکەریم گوتیشی: ئەو پرۆژەیە یەکێکە لە شادەمارەکانی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان، چونکە هاتوچۆیەکی زۆری لەسەرە