ده‌رباره‌ى ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى له‌لايه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانى سوپاى عێراقه‌وه ده‌رهه‌ق به جووتيارانى كورد له سنوورى كه‌ركووك كراوه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/2/17 له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، به‌ڕێز دلشاد شهاب وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌ياند:
ئه‌و ڕه‌فتاره به ته‌واوى ڕه‌تكراوه‌يه و مايه‌ى قبووڵكردن نييه. سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له نزيكه‌وه به‌دواى بابه‌ته‌كه‌دا چووه و داواى له لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كردووە ڕێكارى پێويست به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره بگرنه به‌ر و ڕێگا له دووباره‌بوونه‌وه‌ى بگرن.
وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌م ڕه‌فتارانه زيان به پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌گه‌يه‌نن و ده‌بێ هه‌موو لايه‌ك ئه‌و جۆره مامه‌ڵه و ڕه‌فتارانه ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و سه‌رزه‌نشتى ئه‌نجامده‌رانى بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووى سزاى ياسايييان بكه‌نه‌وه.