جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، له باره‌ی ڕووداوه‌كانی سنووره‌كانی كه‌ركووك تایبه‌ت به جووتیارانی كورد، په‌یوه‌ندیی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه كردووه و داوای كردووه كۆتایی به ڕێگرییه‌كانی به‌رده‌م جووتیارانی كورد بهێنرێت.
دووشه‌ممه، 17ـی شوباتی 2025، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، له باره‌ی ڕووداو و ئاڵۆزییه‌كانی سنووره‌كانی كه‌ركووك و ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق له جووتیارانی كورد، په‌یوه‌ندی به محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و بارودۆخه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باس كردووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت، داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كۆتایی به ڕێگرییه‌كانی سوپای عێراق له جووتیارانی كورد بهێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوودانی فەریق عه‌بدولكه‌ریم سوودانی، ڕاوێژکاری سەربازی بۆ چاره‌كردنی ئه‌م بابه‌ته ڕاسپارد و ئه‌ویش به‌ڵێنی داوه به زووترین كات ده‌ستوه‌ردان بكات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر به پێدانی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی كشتوكاڵی به په‌رله‌مانتار وه‌سفی عاسی ده‌ربڕیوه.”
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ڕێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركووك و خالید شوانی، وه‌زیری دادیی عێراق له باره‌ی دانانی وه‌سفی عاسی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتیی كشتوكاڵی كه‌ركووك قسه‌ی كردووه و ڕێبوار ته‌ها پێی ڕاگه‌یاندووه وه‌سفی عاسی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، به هه‌مان شێوه خالید شوانیش ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه بۆچی پاشان قبووڵیان كردووه له كاتێكدا ناوبراو زیانی گه‌وره به جووتیارانی كورد ده‌گه‌یه‌نێت له كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پڕۆژه یاسای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كانی به‌عس.