سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەکات

رۆژی دووشەممە 17ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کارووباری سیاسی و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کرا و جەخت لە برەودان و بەردەوامی ئەو پەیوەندییانە کرا لەسەر بنەمای هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە بە گشتیی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.