سەرۆكی ڕێكخراوە ژینگەپارێزەکەی ئایندە و، باسی كێشە ژینگەییەكانی ئەمساڵ بۆ “هەولێر”

 

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

ئێستاکە مرۆڤایەتی لەسەر گۆی زەوی بەدەست كۆمەڵێك كێشەی ژینگەییەوە دەناڵێنێت كە بووەتە مەترسی لەسەر بەردەوامیی ژیان لەسەر هەسارەكەماندا؛ لەگەڵ زیادبوونی قەبارەی چالاكییە پیشەسازییەكان، فراوانبوونی ناوچەی نیشتەجێبوون، هەروەها گۆڕانكاری لە شێوازی ژیاندا، كە پێویستی بە زیادبوونی گرفتی ژینگەیی هەیە و وەڵامدانەوەی كاریگەر لەلایەن هەموو كەرتەكانەوە، چ حكومەتەكان، كۆمپانیاكان یان تاكەكان، ئەو هەڕەشه ژینگەییانەی ئەمڕۆ ڕووبەڕوومان دەبنەوە، تەنها پرسێكی ناوخۆیی نین، بەڵكو پرسێكی جیهانین كە پێویستیان بە هاوكاریی نێودەوڵەتی و هەوڵی هاوبەش هەیە بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانیان.

مەعروف مەجید سەرۆكی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە تازەترین توێژینەوەیدا بۆ (هەولێر)ـی ناردووە و دەڵێ: پێشبینی دەكرێت ئەم پرسە ژینگەییانەی لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر زیاد بكەن، ئەمەش لە ئەنجامی ڕەوتەكانی ئێستای بەكارهێنانی سامانە سروشتییەكان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و كەمئاوی، لەم نوسینەدا پێداچوونەوە بە دیارترین كێشە ژینگەییەكان دەكەین كە لە ساڵی٢٠٢٥دا ڕووبەڕوومان دەبنەوە و، چۆن ئەم هەڕەشانە كاریگەریی ئابووری و كۆمەڵایەتی و تەندروستی تەواویان هەیە كە ڕەنگە كاریگەرییەكی زۆری لەسەر شێوازی ژیانمان و بەردەوامیی هەسارەی زەوی هەبێت.
لیستی گەورەترین كێشە ژینگەییەكان لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا
• گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما
پێشبینی دەكرێت گۆڕانی كەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٥دا كاریگەرییەكی بەرچاوی لەسەر هەسارەكە هەبێت و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جیهانیش كاردانەوەی بێوێنەی دەبێت لە زۆرێك لە ناوچەكاندا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە شارە گەورەكان بەتایبەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی كێشەی وەك شەپۆلی گەرمای توند، زیادبوونی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكانی پەیوەست بە گەرما، هەروەها فشاری زیاتر لەسەر تۆڕەكانی كارەبا و ئاو.
• بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاكان
لەگەڵ توانەوەی سەهۆڵبەندان و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، پێشبینی دەكرێت ئاستی دەریاكان بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر بەرز ببنەوە و مەترسی لەسەر زەوییە نزمەكان و شارە كەناراوییەكان دروست دەكات؛ بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان، زۆرێك لە شارە گەورەكانی جیهان لەوانەیە ڕووبەڕووی مەترسی بەردەوامی لافاو ببنەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنان كەس دەبێت.
• لەدەستدانی هەمەجۆرایەتیی زیندەوەران
لەدەستدانی هەمەجۆرایەتیی زیندەوەران، یەكێكە لە مەترسییە گەورەكانی سەر هەسارەی زەوی و پێشبینی دەكرێت لە ساڵی ٢٠٢٥دا ڕێژەی لەناوچوونی جۆرەكان بەردەوام بەرز بێتەوە، بە هۆی لەناوچوونی شوێنی نیشتەجێبوونی سروشتی و چالاكییەكانی مرۆڤ؛ ئەم دیاردەیە دەبێتە هۆی تێكچوونی ئیكۆسیستەمەكان و لەدەستدانی سەرچاوە سروشتییە گرنگەكان، وەك خۆراك و دەرمان، كە پشت بە جۆراوجۆری زیندەوەران دەبەستن.
• تێكچوونی كوالێتی ئاو
تێكچوونی كوالیتی ئاو پرسێكی گەورەی ژینگەیە كە لە ساڵی ٢٠٢٥دا كاریگەری لەسەر زۆرێك لە وڵاتان دەبێت.
• گەرمداگەڕانی جیهان و زیادبوونی كارەساتە سروشتییەكان
پێشبینی دەكرێت كارەساتە سروشتییەكانی وەك زریان و لافاو و ئاگركەوتنەوە بە هۆی كاریگەرییەكانی گەرمداگەڕانی زەوییەوە زیاتر ببن و، ئەم كارەساتانە زیاتر و توندتر دەبن و زیانێكی گەورەی مرۆیی و ماددیی لێ دەكەوێتەوە و، ئەم كارەساتانەش كاریگەرییەكی زۆریان لەسەر كۆمەڵگە لاوازەكان و سیستەمی ئابووری لە سەرانسەری جیهاندا دەبێت.
• پیسداگەڕانی زەریاکان بە پلاستیك و وردەپلاستیکی پیس
پلاستیك یەكێكە لە گەورەترین مەترسییە ژینگەییەكانی سەدەی بیستویەكەم و لەگەڵ زیادبوونی بەكارهێنانی پلاستیكی سەفەری، قەبارەی پاشماوەی پلاستیك كە ڕێگەی خۆی بۆ ناو زەریاكان دەدۆزێتەوە دوو هێندە زیاد دەكات و، پێشبینی دەكرێت ساڵی ٢٠٢٥ كاریگەرییەكانی ئەم پیسكەرانە زیاتر ببێت، ئەمەش مەترسی لەسەر ژیانی دەریایی و توانای مانەوەی دروست دەبێت.
• كشتوكاڵ و بەكارهێنانی زەوی
پێشبینی دەكرێت كشتوكاڵی چڕ بەردەوام بێت لە كەمكردنەوە و تێكچوونی زەوییە كشتوكاڵییەكان، ئەمەش مەترسی كەمكردنەوەی ڕووبەری كشتوكاڵی و زیادبوونی فشار لەسەر سامانە سروشتییەكانیش دروست دەكات، بەكارهێنانی پێو و قڕكەر، ئاو و خاكیش پیس دەكات و زیاتر زیان بە ژینگە دەگەیەنێت.
• كەمداگەڕانی سەرچاوە سروشتییەكان
لەگەڵ زیادبوونی بەردەوامی بەكارهێنانی سامانە سروشتییەكانی وەك كانزا و ئاو و وزە، ڕەنگە ساڵی ٢٠٢٥ شایەتی فشاری زیاتر لەسەر ئەو سەرچاوانە بێت و، لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی دانیشتووان و گەشەی ئابووری، خواست لەسەر ئەم سەرچاوانە دەگاتە ئاستێكی بێوێنە، ئەمەش مەترسی لەسەر بەردەوامیی بەكارهێنانیان لە درێژخایەندا دروست دەكات.
لە كۆتاییدا دەڵێین ساڵی 2025 نوێنەرایەتیی خاڵێكی گرینگ دەكات لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشانەی سەر ژینگە، هەروەها پێویستە حكومەت و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و كۆمپانیاكان و تاكەكان هێزەكانیان یەك بخەن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانیان لەسەر هەسارەی زەوی.