لە چوارچێوەی گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری، لە بەرنامە و پلانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دایە بە گوژمەى ( 1 ملیار دۆلار ) پڕۆژەیەكی گەورەى وەبەرهێنانی گەشتیاریی لە چیای سەفین جێبەجێ بکرێت.
لە ئێستادا پرۆژەکە لەدیراسەدایە و كار لەسەر داڕشتنی ماستەرپالانی دەکرێت، کە لەسەر ئاستى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست نموونەى نییە و بڕیارە ئەم ساڵ دیزاینی ماستەر پلانى پڕۆژەکە تەواو بکرێت و لەرێگەى گەورە کۆمپانییا جیهانیەکانەوە كه شارەزان له بواری پەرەپێدانى گه شتیاری جێبەجێ بکرێت.