هه‌ر لە درێژه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەى تورکیا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییه‌كانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ تورکیا تاوتوێ کران، هەروەها باسيان له چۆنيه‌تيى بەهێزکردنی هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئابووری و ئەمنيدا كرد و تيشكيان خسته سەر پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و سووریا و ناوچەکە.
نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر بره‌ودان به پەیوەندیی دۆستانه‌ى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ تورکیا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش کردەوە، هه‌روه‌ها ئاماژەی به گرنگيى هاريكاريى هاوبەش لەگەڵ تورکیا لە هەموو بوارەکان، بەتایبەتی له بوارى ئاسایش و سەقامگیریى ناوچه‌كه‌دا، كرد.
لاى خۆیەوە، بەڕێز وەزیر هاکان فیدان خواستى تورکیای بۆ بەهێزکردنی زياترى پەیوەندییەکانى لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا نيشان دا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگیی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه ئەمنییەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشانەوە لە ناوچەکەدا کردەوە.
پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و دۆخی سووریا، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبه‌ش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.