ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە به‌رده‌وامیی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە سەرۆکایەتیی یۆهان ڤادیپول، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانیی حزبەکانی یەکێتیی دیموکراتی مەسیحی (CDU) و یەکێتیی کۆمەڵایەتیی مەسیحی (CSU)، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاسى هاوكاری و پشتگيريى به‌رده‌وامى سياسى، ئه‌منى، سه‌ربازى و مرۆييى ئه‌ڵمانياى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ديارى ئه‌ڵمانيا له دابينكردنى پێداويستيى گرنگى سه‌ربازى و لۆجستى بۆ پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى داعشدا، هه‌روه‌ها سوپاسى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان.
لاى خۆیانەوە، ئەندامانی شاندی پەرلەمانی، پابەندیی ئەڵمانیایان بۆ بەردەوامیی پشتگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگیی بەردەوامیی هاوبەشی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسييه ئەمنییەکان و بەهێزکردنی هاوکاری لە کەرتە گرنگەکاندا کرد.