به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی کردووەتەوە، به‌مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ستەكانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانەی ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی 2025 ده‌رچووه به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بكه‌ن.
ئاماژە بەوەش دراوە، دوا كات بۆ سه‌ردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشه‌ممه 2025/2/20 ده‌بێت و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌ندرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی حه‌ج و عومره روونیشی كردووەتەوە، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردووه پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دۆلار وەك بارمتە له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.