هه‌ر له ميونشن، پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ شەممە 2025/2/15 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا لەگەڵ بەڕێز ژان ـ نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەى فەرەنسا، بره‌ودان به پەیوەندیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و پته‌وكردنى هاوکاری لە بوارى سیاسی، ئەمنی و ئابووریدا، باس كرد.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێزانینی گه‌لى كوردستانى بۆ دۆستايه‌تى و پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان ده‌ربڕى، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پشتگیریی سەقامگیریدا، هه‌روه‌ها جەختی لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییه‌كان لەگەڵ فەرەنسادا، کردەوە.
لاى خۆیەوە به‌ڕێز وەزیر ژان ـ نوێل بارۆ، گرنگیدانی فەرەنسای بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی هەرێمى كوردستان لە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا کرد و نوێکردنەوەی پابەندیی فەرەنسای بۆ پشتگیری له عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه ئەمنیيهكاندا، ڕاگەیاند.
پێشهاته‌كانى سووريا، به‌تايبه‌تيش دۆخى كورد له‌و وڵاته و ڕه‌وشى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌گشتى، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.