ههر لە بهردهوامیی دیدار و کۆبوونهوهکانیدا له کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 2025/2/14 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێز ئەیمەن حوسێن عەبدوڵڵا ئهلسەفەدی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و کاروباری کۆچبەران لە شانشینی ئوردونیی هاشمی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی نێوان ئوردون و عێراق و هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد، هەروەها تیشکیان خسته سهر چۆنيهتيى بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە سیاسی و ئابوورییەکان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر گرنگیی پەیوەندییەکان لەگەڵ شانشینی ئوردونیی هاشمی کردەوە و ئاماژەی بە ڕۆڵی کاریگەری ئوردون لە پشتگیریکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتیدا کرد، ههروهها خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ ئوردون دووپات کردەوە.
لاى خۆیەوە، بهڕێز ئەیمەن ئهلسەفەدی پابەندیی ئوردونی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستاندا دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی لە سەقامگیریی عێراق و ناوچەکەدا کرد، هەروەها جهختی له گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هاوکاریی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هەرێمایەتییەکان کردهوه.
پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و ناوچەکە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیکەی جێی بایەخی هاوبهش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.