له چوارچێوه‌ى كارنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا لەگەڵ به‌ڕێز بۆریس پیستۆریوس، وەزیری بەرگريی ئەڵمانیا، باسيان له پەیوەندییەکانی ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و پێشهاته‌كانى ناوچەکە به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييهوه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ يارمهتيدان و پشتيگريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕی، هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگی و پێويستيى هه‌رێمى كوردستان به بەردەواميی ئەم هاوکارییانه کرده‌وه.
لاى خۆیەوە، به‌ڕێز وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌ڵمانيا پابەنديى ئەڵمانیای بە پشتگیريی هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها بەهێزکردنی هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌ڵمانياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر به پێويست له قه‌ڵه‌م دا.