ئەمڕۆ پێنچشەممە، 13ـی 2ـی 2025 بە ئامادەبوونی د.سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، بە یاوەری ژمارەیەک لە هەڤاڵانی بەش و بەرپرسی ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی و ژمارەیەک لە نووسەر و ڕووناکبیر و ئەدیب و ڕۆشنبیرانی دهۆک، لە ناوەندی ڕۆشنبیری خانی، ئۆفیسی نوێی گۆڤاری مەتین کرایەوە.
بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک) لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (دهۆک تیڤی) گوتی: گرنگە و پێویستە گۆڤاری مەتین بە درێژایی مێژوو تا ئێستا بکرێتە دیجیتاڵ تاوەکو هەموو خەڵک لە تەواوی جیهان بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت.
گۆڤاری مەتین، گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، (ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی) دەریدەکات.
لە ناوەڕاستی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزراوە، تاوەکوو ئێستا (255) ژمارەی لێ بڵاوبۆتەوە.