وادەی دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری كرا

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وادەی دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی دیاری كرد.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئۆفیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێكەوتی 16/2/2025 پاداشتی ئەو كارمەندانە دابەش دەكرێت كە لە رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشداربوون.

راشیگەیاند: كارمەندەكان دەتوانن لە 23 بانك پاداشتەكانیان وەربگرن.

رۆژی 20ی 10ی 2024 هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، رێژەی بەشداریكردنی هاووڵاتییان لەو هەڵبژاردنە 72% بوو، لە هەڵبژاردنەكەدا لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان براوەی یەكەمی هەڵبژاردن بوو و زۆرترین كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا كە 39 كورسی بوو.