دوێنێ، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە پیاوانی کار، لە هەولێری پایتەخت لە پێناو بەرەوپێشبردن و هاندان و زیادکردنی ئاڵوگۆری بازاڕی ناوخۆیی پڕۆژەی “براند بازاڕ” کرایەوە، کە لەلایەن دابین گروپ دروستکراوە و 100 دوکان لە خۆ دەگرێت و دەرفەتی کار بۆ کاسبکاران دەڕەخسێنێت.
لەو پڕۆژەیەدا کە چەندین چالاکی جۆراوجۆر و کاڵا و براندی ناوخۆیی و بیانی و کەل و پەل و پێداویستی هاووڵاتییان تێیدا خراوەتە ڕوو، پارێزگاری هەولێر دوای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەران و بەشداربووان کرد، کە بە شێوازێکی زۆر پێشکەوتوو کارەکانی ئەو بازاڕە ڕێکخراوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە لایەکی دیکەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگار و ژماره‌یه‌ك له مامۆستا و قوتابیانی خوێندنی باڵای زانكۆی كوردستان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد. سه‌ره‌تا پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند كه هەولێر شارێكی كۆنە و مێژوویەكی دێرینی هەیە، تەنانەت لە كتێبە گەورەكانی مێژوودا باسی هەولێر كراوە و بەمەش وەك شارێكی شارستانی كۆن و دێرین دادەنرێ، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا مزگه‌وت قوتابخانه‌ی فیكر‌و رۆشنبیری بووه، بۆیه ئه‌و كاره‌ی ئێوه‌ش ده‌ستتان داوه‌تێ به مه‌به‌ستی بیرۆكه‌ی نه‌خشه‌سازی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حاجی داود ناسراو به مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌یسه‌ری، وه‌ك ئه‌ندازیاری بیاناسازی شاره‌زا، له خۆیدا كارێكی گه‌وره و پیرۆزه، ئێمه‌ش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارتان ده‌بین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌یه.
دواتر له لایه‌ن ئاماده‌بوونه‌وه بیر‌و ڕا له‌سه‌ر شێوازی نه‌خشه‌سازی بونیادی مێژوویی مزگه‌وته‌كه و قۆناغ و ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و كاره به شێوه‌ی دیراسه‌تی زانستی گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئالوگۆر كرا.
شایه‌نی باسه مزگه‌وتی حاجی داود ناسراو به مزگه‌وتی گه‌وره‌ی قه‌یسه‌ری، له ساڵی 1797 دروستكراوه‌و به درێژایی ئه‌و مێژووه‌ش به چه‌ندین قۆناغ و وێستگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه تێپه‌ڕیوه.