سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند: دوا بەدوای کاری قیڕتاوکردن و نۆژەنکردنەوە، ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەكەینەوە كە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 2025/2/13 ڕێگای سەرەکی هەولێر بەحرکە لە شەقامی 100 مەتری تاوەکو شەقامی 120 مەتری بە ڕووی شوفێران و هاووڵاتییان دەکرێتەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر سوپاسی هەماهەنگی شوفێرانی كرد لە ماوەی رابردوودا لە کاتی کارکردن هاوکاری تیمەکانیان كردووە.