راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ١٢ی شوباتی ٢٠٢٥، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی ١، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ گیڤن رایس بەرپرسی نووسینگەی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لە بارەی هاوکاری و هاوئاهەنگیەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کرا، لای خۆیەوە فەریق سیهاد بارزانی هاوکاری و پاڵپشتیەکانی تیمی راوێژکارانی سەربازی سوپای ئەمریکای بۆ هێزەکانی پشتیوانی یەک لەڕووی راوێژکاری و مەشق و لۆجستییەوە بەرز نرخاند و هیوای بەردەوامی خواست، تیمی میوان بەردەوامی هاریکاری و هەماهەنگیەیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.