بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، لە بارەی مامەڵەی دەرهێنانی کارتی نیشتمانی هاووڵاتییان ئاگادرا دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “سبەینێ پێنجشەممە، سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان نەکەن، لەبەر ئەوەی گشت مامەڵەکان بە هۆی کێشەی تەکنیکی، ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەی کارتی نیشتمانی لە فەرمانگەکانی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکەنەوە.