وەزارەتی دارایی هەرێم زیاتر لە 51 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ

چوارشەممە 12ـی شوباتی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ کە بڕەکەی 51 ملیار و 895 ملیۆن و 457 هەزار بە شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
چوارشەممە 5ـی شوباتی 2025، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر ڕێکخستنەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کرا و بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵ بۆ مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025 بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ.