( هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان ) ئینسکلۆپیدیای دەستپێکی ژیان لە شاندەر تاوەکو حکومەتی هەرێمی

 

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 12.2.2025 بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی 16 ( پ د ك ) و ھاوڕێ ئیحسان سادق، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور-لقی ھەولێر و ناز جەلال بەڕێوەبەریEJCC پارێزگای هەولێر، و خانزاد مام وسو سەرپەرشتیاری کتێب و میران هەولێری نوسەری کتێبی (هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان) کۆبوونەوەی ئامادەکاریان بۆ رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتێبی ناوبراو سازکرد.
پەرتووکی ( هەولێر لە لوتکەی شارە پیرۆزەکان ) ئینسکلۆپیدیایەکی دیکیۆمێنتاری، زانیاری گشتیە لەسەر شاری هەولێر، کە لە رێگەی هاوبەشی ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکانی کوردستان بە توێژینەوەی زانستی و دیکێۆمێنت تیشک خراوەتە سەر سەرجەم سیکتەرەکان و بە وردەکاریەوە زانیاری لەسەر مێژوو هەنوکەی شاری هەولێر بڵاوکراوەتەوە.