نە حکوومەتی عێراق و نە ڕێکخراوەکان هاوکاری ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان ناکەن

 

 

لە ڕاپۆرتی وەرزیی خۆیدا نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوەی خستووەتەڕوو ؛ 230 هەزار ئاوارە لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن؛ لەوانە، 215 هەزار کەسیان لە دەرەوەی کەمپەکاندا دەژین، لە کاتێکدا تەنیا 11 هەزار ئاوارە لە 6 کەمپدا نیشتەجێن، لەو ژمارەیەش تا مانگی کانوونی دووەمی 2024، 6 هەزار و 600 کەس کەمپەکانیان جێ هێشتووە.”

کۆمیسیۆنی کاروباری پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە “تا مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، زیاتر لە 36 هەزار ئاوارە کە زۆربەیان ئێزیدین، کەمپەکانی ئەو دوو پارێزگایەیان بەجێ هێشتووە. ئێستەش 242 هەزار پەنابەر، کە زۆرینەیان سووریین و لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر نیشتەجێن، لەوانە 70%یان منداڵ و ئافرەتن.”
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوەش کراوە “230 هەزار ئاوارە لە پارێزگای هەولێر نیشتەجێن؛ لەوانە، 215 هەزار کەسیان لە دەرەوەی کەمپەکاندا دەژین، لە کاتێکدا تەنیا 11 هەزار ئاوارە لە 6 کەمپدا نیشتەجێن، لەو ژمارەیەش تا مانگی کانوونی دووەمی 2024، 6 هەزار و 600 کەس کەمپەکانیان جێ هێشتووە.”
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە “زیاتر لە 281 هەزار ئاوارە لە پارێزگای دهۆکن، کە 65%یان لە دەرەوەی کەمپەکان دەژین، لەکاتێکدا تەنها 35%ی ئاوارەکان کە ژمارەیان 98 هەزار کەسە، لە 14 کەمپدا نیشتەجێن کە 90%یان ئێزیدین.”
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە “تا مانگی کانوونی دووەمی 2024، 30 هەزار ئاوارە دهۆکیان بەجێ هێشتووە و زۆربەی ئاوارەکان لە ناوچەکانی ئامێدی، شێخان، ئاکرێ، سێمێل و زاخۆ لە دهۆک نیشتەجێن.”

بەھۆی کەمبوونەوەی ھاوکارییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و نەتەوەیەکگرتووەکان، ژیان و گوزەرانی ئاوارە و پەنابەران لە ھەرێمی کوردستان سەخت بووە. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێداویستی ئاوارەکان دابیندەکات.
سەرەڕای بڕینی بودجە و مووچەی ھەرێم لەلایەن بەغداوە، حکوومەتی ھەرێم شەو و ڕۆژی کردووەتە یەک و کەلوپەلی پێویستی بەسەر ئاوارەکاندا دابەشکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەرکی حکوومەتی عێراقە لەو دۆخەدا ھاوکاری ئاوارەکانی خۆی بکات و بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات.
ئاوارە و پەنابەران، دەڵێن: حکوومەتی ھەرێم ئەوەی لە دەستی ھاتووە بۆ ئێمەی کردووە، بەڵام ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی ئاوارە و پەنابەران زیاتر دەبن، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین زیاتر ھاوکاریمان بکەن، چونکە لەناو کەمپەکان و خێمەکان ژیان سەختە، ھەروەھا ئاوارە و پەنابەران سوپاسی سەرۆک بارزانی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، ھەروەھا سوپاسی خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەکەن، کە بەردەوام بە ھانایەوە چوونە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی توانیویەتی ھاوکاری پەنابەر و ئاوارەکان بکات، بەگوتەی بەرپرسانی ئەو دەزگایە، ئەرکی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە ھاوکاری لێقەوماوان بکات و ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە و خۆی بە خاوەنی ئەو خەڵکەی زانیوە و بەردەوام ھاوکاری ئەو خەڵکەی کردووە کە پێویستییان پێ بووە. ئاراس ئەمین، سەرپەرشتیاری کەمپی ئاوارەکانی پارێزگای دھۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لێدوانەکانی بەرپرسانی عێراق بەوەی خاوەنی زیاتر لە سەد تۆن زێڕ و سەد ملیار دۆلاری یەدەگن وایکردووە، نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، عێراق وەک وڵاتێکی ھەژار نەبینن و ھاوکارییەکانیان بۆ ئاوارە و پەنابەرەکان کەم بکەنەوە یاخود بەتەواوی ببڕن.