مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی دیدار و چاوپێكه‌وتنیدا له دوبه‌ی، له لایە‌ن شێخ محه‌مه‌د بن زاید سه‌رۆكی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو پێشوازی لێ كرا.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا مه‌سرور بارزانی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس پۆستێكی بڵاوكرده‌وه و نووسیوه:
هەمیشە جێگای خۆشحاڵییە کە لەگەڵ براکەم شێخ محەمەد بن زاید کۆدەبمەوە.
باسمان لە پێشهاتە ناوچەییەکان و دیدگای هاوبەشمان کرد بۆ گەشەی ئابووری و سەقامگیری و پەیوەندی قووڵتر لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات.