ئەمڕۆ سێشه‌ممه 11ـی شوباتی 2025، لوتکەی جیهانیی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی میوانداریی گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تی به ناونیشانی “تێپه‌ڕاندنی ئاڵنگارییه‌كان و قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان”ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه تێیدا جه‌ختی له گرنگیی هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی و گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموونی نێوان وڵاتان له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه هاوبه‌شه‌كان و به‌دیهێنانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام كرده‌وه.
سه‌رۆكی حکوومەت له‌و گفتوگۆ تایبه‌ته‌دا ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه ئه‌رێنی و به‌رهه‌مداره‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیماڕات كرد و تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت سوود له ئه‌زموونی سه‌ركه‌وتووی ئیماڕات له په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنه‌كان به تایبه‌تی له بواره‌كانی چاكسازیی ئابووری و به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت وه‌ربگرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی له باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دووپاتی كرده‌وه “ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی له ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی و هاندانی گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئابووریی بینیوه، هاوكات حکوومە‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری زیاتر ده‌كات بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و پێشخستنی كه‌رتی تایبه‌ت به ئامانجی په‌ره‌پێدانی ئابوورییه‌كی به‌رده‌وام و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به كه‌رتی تایبه‌ت”.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆ تایبه‌ته‌كه‌یدا باسی له وه‌رچه‌رخانی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی خزمه‌تگوزارییه حكوومییه‌كان كرد و جه‌ختی كرده‌وه كە ئه‌م بابه‌ته له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ باشتكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسانكاریی ڕێكاره كارگێڕییه‌كان و به‌هێزكردنی شه‌فافییه‌ت و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
سه‌رۆكی حکوومەت سه‌رله‌نوێ جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی بونیاتنانی ئابوورییه‌كی نه‌رم و فره‌چه‌شن كرده‌وه كه بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخانه جیهانییه‌كان بگونجێنێت. گوتیشی “فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و به‌هێزكردنی كه‌رتی تایبه‌ت یارمه‌تی به‌دیهێنانی ئه‌م خواسته ئابوورییه ده‌ده‌ن”.
سه‌رۆك وه‌زیران له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، جه‌ختی كرده‌وه كە حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌كردنی كێشه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ حکوومە‌تی فیدراڵ. هه‌روه‌ها گوتی “گفتوگۆ و دانوستان دوو باشترین بژارده‌ن بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و بووژانه‌وه له عێراق”.
سه‌رۆك وه‌زیران تایبه‌ت به كه‌رتی په‌روه‌رده و فێربوون گوتی، گرنگیدان به په‌روه‌رده و فێربوون له بژارده هه‌ره له پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی گه‌وره بۆ پێشخستنی هه‌ردوو بواره‌كه دراوه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئاستی وڵاتانی جیهان. هاوكات شانازی به‌وه‌وه كرد كه ژماره‌یه‌ك زانكۆ و په‌یمانگه حكوومی و ناحكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان هه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژەی بەوە دا کە خەڵک ده‌بێت ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی هه‌ر حكوومه‌تێك بێت كه هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌دات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومەتی هه‌رێمی كوردستان كاری جیددی ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و جێبه‌جێكردنی پێداویستی هاووڵاتییانی و باشتركردنی ئاستی ژیانیان له بواره جیاجیاكان و به‌دێهێنانی ئامانجه‌كان كه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و خۆشگوزه‌رانییه‌كه‌یدایه.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه كە حکوومەتداریی ستراتیجیی به‌تایبه‌تی له دیاركردنی پلانێكی گشتگیر و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌كان به شێوه‌یه‌كی كارا، كۆڵه‌كه سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌شه‌پێدان له هه‌رێمی كوردستان پێك ده‌هێنن.
سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشبینی خۆیشی له‌باره‌ی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم ده‌بنه‌وه هه‌رگیز ڕێگه له هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه‌ی ناگرن، به‌ڵكو هه‌رێمی كوردستان ئێستا دوای چه‌ندین ساڵ بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارام و پێشكه‌وتوو و بوژاوه كه ده‌كرێت ببێته نموونه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ئاڵۆزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست