ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ ئۆدیل ڕینۆ باسۆ سەرۆکی بانکی ئەوروپی بۆ بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بانکی ئەوروپی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و وزەی نوێبووەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە گەشەپێدانی ئابووریدا کرا.