به گه‌رمى پيرۆزباييى يادى په‌نجا و پێنج ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، له ته‌واوى نووسه‌رانى كورد له هه‌ر كوێيه‌ك بن ده‌كه‌م، هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. ئاماده‌يى و ڕۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان له بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى، به‌رز ده‌نرخێنم.
نووسه‌رانى كورد هه‌ميشه دڵسۆزانه له‌پێناو پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى هۆشيار و پێشكه‌وتوودا، كار و خزمه‌تيان كردووه و ڕه‌نجێكى زۆريان كێشاوه. ڕۆڵێكى به‌رچاويان له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوور و به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان، يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا گێڕاوه. وه‌ك هه‌ميشه هاوكار و پشتيوانيان ده‌بين.
وه‌ك چۆن له قۆناخه‌كانى ڕابردوودا نووسه‌رانى كورد ڕۆڵى ئهرێنييان گێڕاوه، ئێستاش له دۆخى ئه‌مڕۆدا، هه‌رێمى كوردستان و كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستى به خامه‌ى نووسه‌رانه كه به‌رپرسانه و به بير و پره‌نسيپى جوان، ڕۆڵى خۆيان له تهبايى و پێكهوهيى و به‌رگريكردن له ماف و ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستاندا بگێڕن.
له‌م ياده‌دا سڵاو بۆ گيان و يادى ئه‌و نووسه‌رانه ده‌نێرين و به ڕێزه‌وه به‌بيريان ده‌هێنينه‌وه كه به هه‌موو هێز و توانايانه‌وه خزمه‌تيان به وشه و زمان و كولتوورى كوردى كردووه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/2/10