دوای بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە و پارێزگاری کردن لە تەندروستی هاوڵاتیان، ئاسایشی ههولێرله درێژهی هەڵمەتەکانیاندا ئەو پاڵاوگانەی پابەندی ڕێنمایەکان نابن مهرجی سهلامهتیان تێدا نیه، داخستن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر گیرایە بەر.
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، پێشتر لەبارەی ئەو هەڵمەتەوە کە بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕیوەدەچێت، ڕایگەیاندووە؛ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، دەسەڵاتی بە وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگارانی هەولێر و دهۆک داوە، ڕێککاری پێویست بگرنەبەر و پاڵاوگەکان دابخەن.
ئەوەشی خستبووەڕوو؛ کوالێتی هەوای کوردستان مامناوەندە، هەروەها هەوڵەکان بۆ ئەوەیە چوار پاڵاوگەی سەرەکی لە هەرێمی کوردستاندا هەبێت.
ئەوەشی راگەیاندبوو؛ بە داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان کوالێتی هەوا باشتر دەبێت.