دوای ئەوەی ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه بەفربارینی زۆر رێگەی پیرانشار بەرەو دەروازەی حاجی ئۆمەرانی داخست به‌ڕووی گه‌شتیاران و هاوڵاتیان، ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه 9-2-2025 دەروازەکە کرایەوە و ئێستا هاتووچۆ تێیدا ئاسایی بووه‌ته‌وه
به‌رپرسانی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌ران ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو ،داخستنه‌كه كاتیی بووه بۆ مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان و پاككردنه‌وه‌ی ڕێگاكه به ئامێر و ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت .
دەروازەی سنووریی حاجی ئۆمەران لە هه‌رێمی كوردستان ، جگە لە هاتووچۆی گەشتیاری، دەروازەیەکیشە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و شاره‌كانی كوردستانی ئێران .
چەند رۆژێکە، بارستە هەوایەکی سارد و شەپۆلێکی چڕی بەفربارین رووی لە ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران و كوردستانی ئێران كردووه ، کە بەهۆیەوە ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و لوڕستان، هەروەها بەشێکی ئێران کراوەتە پشوو