ﯾەﮐەﻣﯿﻦ پێشانگای نێودەوڵەتیی ﺗەﻧﺪروﺳﺘﯽ ﻟە هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێوە چوو

پێشانگای نێودەوڵەتیی ﺗەﻧﺪروﺳﺘﯽ ﻟە هەرێمی کوردستان و عێراق (مێدیکۆ) وەك ﯾەﮐەﻣﯿﻦ و ﮔەورەﺗﺮﯾﻦ پێشانگای نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر، بە دروﺷﻤﯽ “داﻫﺎﺗﻮوی ﺗەﻧﺪروﺳﺘﯽ ببینە” بەڕێوە چوو.
پێشانگاكە لەژێر چاودێریی ڕاستەوخۆی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە بەشداریی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی و کونسوڵخانەکان و نوێنەرە حکومییەکان لە کەرتی تەندروستیدا بەڕێوە چوو.
⁠زیاتر لە 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە 10 وڵاتی جیاوازەوە بەشدار بوون و زیاتر لە 40 هەزار سەردانکەر لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان سەردانی پێشانگاکەیان كرد، زیاتر لە ٥ هەزار هاووڵاتی لە هیندستان، تورکیا، عێراق، ئێران، ئوردن، چین، پرتوگال، ئیمارات، سعوودیە، ئەمریکا و هەنگاریا سەردانی پێشانگاكەیان كردووە.
لە پێشانگاكەدا نوێترین ئامێر و تەکنەلۆجیای پزیشکی نمایش کران و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو، هاوكات بووبە هۆكارێك بۆ ئاڵوگۆڕی زانیارییە تەندروستییەكان لەبارەی وەبەرهێنان و هەلی كار و گەشەپێدانی بوارەكە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری