ئەمرۆ یه‌كشەممە رێکەوتی 9.2.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی نه‌به‌ز ئیسماعیل به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له مامۆستا و بانگبێژانی شاری هه‌ولێر كۆبووه‌وه….
پارێزگاری هەولێر، خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری بانگبێژانی هه‌ولێر ده‌ربڕی و كاری پیرۆز‌و ئیمانی ئه‌وانی به‌به‌رزی نرخاند، دواتر تیشكی خسته سه‌ر بیرۆكه‌ی پلانی یه‌كخستن و رێكخستنی بانگی مزگه‌وته‌كانی شاری هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان، كه سه‌ره‌تا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ڕێکخستنەوەی کاتەکانی بانگدان لەسەر بنەمایەکی زانستی ده‌ستیان پێكردووه و دیراسه‌تی بانگی مزگه‌وته‌كانیان به‌رێگه‌ی زیندووی سیستمی ئه‌لكترۆنی كردووه. واته بانگەكە بە ئەلیكترۆنی و تۆماركراو نییە، بەڵكو كەسێك بەشێوەكی زیندوو بانگ دەدات. بۆ ئه‌وه‌ش بریاری لێژنه‌ی باڵای فتوا وه‌رگیراوه.
پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه، كه پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له‌شاری هه‌ولێر به‌ده‌ست هێناوه‌و ئێستا پڕۆسەکە لە فراوانبووندایە و بریاره له سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت…
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه بانگی رێكخراو لەگەڵ بانگی پێشوو جیاوازی ئەوەیە، ره‌نگه پێشتر وەک پێویست بانگ نه‌درابێ، یان پێش و پاش لە بانگدان كرابێ، به‌ڵام ئێستا یەک کەس بە دەنگێکی خۆش بۆ ھەموو مزگەوتەکان بانگ دەدات. ئه‌م جۆره بانگه‌ش پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و لە زۆرێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو جێبەجێ دەکرێت.