سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەل و سەركردایەتیی لوبنان كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە 9/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە تۆڕی (ئێكس) پەیامێكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە سەركردایەتی و گەلی لوبنان دەكەم، بە بۆنەی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بە سەرۆكایەتیی دادوەر نەواف سەلام، هیوای سەركەوتنی حكوومەت لە ئەركەكەیدا دەخوازم، سەركەوتووش بێ لەو كۆششانەی دەیدا و بۆ باشبوونی لوبنان و ببێتە هۆی پێشكەوتنی ئەو وڵاتە، گەیشتن بە خواستەكانی گەلی لوبنان، كە ئارامی و سەقامگیری و گەشەكردنە.
سەرۆكی حكوومەت دووپاتیشی كردەوە: حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەیە بۆ هەر یارمەتییەك.