چواس خالید – هەولێر
به گوژمه‌ی نزیك به دوو سه‌د ملیۆن دینار، پڕۆژه‌یكی قیرتاوكردن له هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش شه‌قامی سه‌ره‌كی بنه‌سڵاوه – كه‌سنه‌زان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه، هاوكات دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و بواری ماسته‌رپلان له دهۆك و ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی خزمه‌تكردنی زیادتری هاووڵاتیانی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له نزیك كاتدا، به گوژمه‌ی نزیك به دوو سه‌د ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزری قیرتاوكردنی شاقامه ناوخۆییه‌كانی هه‌شتی تۆڕه‌ق له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزری قیرتاوكردنی شاقامه ناوخۆییه‌كانی هه‌شتی تۆڕه‌ق، ڕۆنان و قیرتاوكردنی شه‌قام به ڕووبه‌ری هه‌شت هه‌زار مه‌تر دووجا هه‌یه، كه به گوژمه‌ی سه‌د و هه‌شتا و شه‌ش ملیۆن و شه‌ش سه‌د و سی و یه‌ك هه‌زار دیناری عێراقی له‌سه‌ر داهاتی پارێزگای هه‌ولێر و به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی پلانی شاروانی بۆ ئاسانكاری هاتوچۆی شۆفێران و هاووڵاتیانی نێوان شارۆچكه‌كانی كه‌سنه‌زان و بنه‌سڵاوه، شه‌قامی سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای بنه‌سڵاوه و كه‌سنه‌زان نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگای كه‌سنه‌زان – بنه‌سڵاوه، له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌سنه‌زان له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ده‌ستی پێكرد و كاره‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕێگه‌ی نێوان بنه‌سڵاوه – كه‌سنه‌زان، ڕێگه‌یه‌كی پڕ هاتوچۆیه و جیا له چڕی دانیشتوان له‌و ناوچه‌یه، به‌هۆی بوونی (هه‌زه)، پشكنینی ئۆتۆمبێل و كارگه‌ی گه‌وره‌ی پیشه‌سازی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه، به‌رده‌وام ئۆتۆمبێی گه‌وره و بچووك له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه‌یه هاشوهوشیانه، كه به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئاسانكاری ته‌واو ده‌كات بۆ ڕێبواران.
جیا له‌وانه و هه‌ر له شاری هه‌ولێر و له چوارچێوه‌ی زیادكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری سه‌د و شازده هه‌زار مه‌تر دووجا، پاركێكی مۆدێرن بنیات ده‌نرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاركی ڕه‌شكین كه به گوژمه‌ی پازده ملیار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌تی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له‌م پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌دا، كه شه‌ست و سێ هه‌زار مه‌تری سه‌وزایی ده‌بێت و كه شازده هه‌زار دار و نه‌مامی تێدا ده‌چێندرێت، نافوره‌ی ئاو و گۆڕه‌پانی چالاكی هونه‌ری، یاریگای منداڵان و گۆڕه‌پانی ڕاكردن و پایسكیل سواری و مزگه‌وت و كافی و ڕێستۆرانت هه‌یه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاركی ڕه‌شكین ڕشتانه كاری لێده‌كرێت و بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت دانیشتوانی هه‌ولێره‌وه.
هاوكات دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و بواری ماسته‌رپلان له دهۆك و ئاكرێ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گومه‌ی پێویست بۆ دوو پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ماسته‌رپلان له سنووری پارێزگای دهۆك.
گوژمه‌ی ئه‌و دوو پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه، چل و چوار ملیۆن و هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌ت و سێ هه‌زار دیناری عێراقییه و له‌سه‌ر ڕێژه‌ی ١٥%ی داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیی دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بڕیاره به‌و گوژمه‌یه پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی دروستكردن و بنیاتنانی دیواری پاڵپشتی له گه‌ڕه‌كی پیشه‌سازیی شاری دهۆك و پڕۆژه‌ی ماسته‌ر پلان له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئاكرێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری دهۆك جێبه‌جێ بكرێت.