وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر فه‌رمانی ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ڕەچاوکردنى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستان، دەسەڵات بە سەرۆک زانکۆکان و دامەزراوەکانى دیكه‌ی سەر بە وەزارەتەکە دەدرێت بۆ ئەوەى لە کاتى پێویستدا دەوام ڕابگرن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، ئه‌م بڕیاره له‌ژێر ڕۆشنایی پێشبینییەکانى ده‌سته‌ی کەشناسى و بومەلەرزه‌زانی هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە جیاجیاکانى کوردستان و بەفربارین و سەرما، لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران، قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و تایبەتدا ده‌رچووه.