سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەپێی پلانی ساڵ زۆرترین گوڵ و نەمام دەڕوێنێت ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر زیاد دەکات.
بۆ ئەم مەبەستە تیمەکانی ئەندازەی پارک و باخچەکان زیاتر لە (90) نەمام لە جۆری داری سەرووی زیوی لە بەشێکی دیکەی شەقامی
120 مەتری چێندرا لە پردی شەقامی کەرکوک بە ئاڕاستەی شەقامی کۆیە لە نێوان گەڕەکی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران و شاری مامۆستایان و زانکۆ، هەروەها هەڵمەتەکەش بەشێوەیەکی فراوان بەردەوامی دەبێت بۆ تەواوی شەقامە گشتی و دوورگە ناوەندیەکان لە هەولێری پایتەخت.