سەرۆک وەزیران بەشداری پرسەی کوڕی خالید خۆشناو کرد

سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی بەشداری پرسەی کوڕی خالید خۆشناو، کەسایەتی و گەورە سەرمایەداری شاری ھەولێر  و هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 7ی شوباتی 2025، بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبوو وەلیدی کوڕی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان خالید خۆشناو کرد.

 

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات. خالید خۆشناو بە ناوی بنەماڵەکەیانەوە، سوپاس و پێزانینی بۆ بەشداری و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی دەربڕی