وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی یەك ساڵدا، 20 ئۆتۆمبێلی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ دابین كردووە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند: “وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەماوەی یەك ساڵدا، 20 ئۆتۆمبێلی نوێی بۆ پۆلیسی زاخۆ دابین كردووە.”

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە دابینكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ باشتركردنی ئاستی تەناهی و ئارامییە و بەرزكردنەوەی كارامەیی كاری پۆلیسییە، ئەوەش بە هەوڵ و پشتیوانی بەردەوامی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیە بۆ هێزەكانی ئارامی.

پۆلیسی زاخۆ ڕاشیگەیاند: “وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی یەك ساڵدا 20 ئۆتۆمبێلی نوێی بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ بەخشییە، كە 15 ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا ڕاڤ4) و 5 ئۆتۆمبێل لە جۆری (میتسۆبۆشی)یە، سەرەڕای ئەوەش ساڵانە جلوبەرگی سەربازی بۆ سەرجەم ئەفسەران و كارمەندانی پۆلیس دەبەخشێت و بە بەردەوامیش چەك و تەقەمەنی بۆ پۆلیسی زاخۆ دابین دەكات.”