کارەبای 24 کاتژمێری لە 8 گەڕەکی دیکەی هەولێر جێبەجێ دەکرێت

 

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، لەڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ 8 گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکرێت، کە بریتین لە گەڕەکەکانی (کوران، ڕزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە، ڕاستی) و زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبای لە خۆگرتووە.

پێشتر گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە کرابوونە 24 کاتژمێری و بەم شێوەیەش لە هەولێر بەکۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.