ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 6.2.2025 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له فه‌رمانده‌و په‌رله‌مانتارو مامۆستایانی زانكۆ‌و نوسه‌رو رۆشنبیران رێورەسمی ناساندنی پەرتوکی (شێخ ئەحمەدی بارزان لە ئاوێنەی ئایین و عیرفاندا) نوسەر ره‌شید مه‌لا عه‌لی لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سه‌لاحه‌ددین به‌رێوه‌چوو .
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه پانێلێك به‌رێوه‌چوو، تێدا ناوه‌رۆكی په‌رتوكه‌كه لەسەر ژیان و بەرخودانی شێخ ئەحمەدی بارزانی و بارزانییەکان لەپێناوی بەرگریکردن لە شوناس و مانەوەی کورد خرایه روو، هاوكات هەستی شۆڕشگێڕیی و نەتەوەیی شێخ ئەحمەدی بارزانی دووپاتكرایه‌وه بەشێوەیەک خۆی بە بەرگریکاری مافەکانی گەلی کوردستان زانیوە لەهەر پارچەیەکی کوردستاندا هه‌ڵوێستی نواندووه و به‌رگری كردووه، كەسێكی شۆڕشگێڕ و دادگەرو دونیا نەویست بووە، به هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی ناسراوه، شێخ ئەحمەد بارزانی له ساڵی 1896 لە گوندی بارزان لەدایک بووە، بە خودانی بارزان بانگیان کردووە.